١٨ شوبات ٢٠٢٠ - ١١:٣٨
ئامانجی دوژمن دابڕاندنی گەنجانی ئێرانی لە حکوومەتە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کرد: دەبینن کە پڕوپاگەندەی ئەمریکاییەکان چۆن دەیەوێت دابڕان بخاتە نێوان حکوومەت و خەڵک، ئامانجی ئەوان ئەوەیە کە گەنجانی ئێرانی لە حکوومەتی ئیسلامی جودا بکەنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەمڕۆ سێ شەمە هەزاران کەس لە خەڵکی تەبرێز لە گەڵ ئایەتوڵا خامنەیی دیداریان کرد.

لەم دیدارەدا ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: هەڵبژاردن جەهادێکی گشتیە، هەڵبژاردن دەبێتە هۆی بەهێزیی وڵات و مایەی ئابڕووی حکوومەتی ئیسلامیە. دەبینن کە ئەمریکاییەکان چۆن دەیانەوێت جودایی بخەنە نێوان خەڵک و حکوومەتی ئیسلامی، ئامانجی ئەوان ئەوەیە گەنجان لە نیزام دابڕن بەڵام سەرکەوتوو نابن.

 ڕێبەری زیادیان کرد: ئەوەی لە بیست و دووی ڕێبەندان و بەڕێکرانی تەرمی شەهید سولەیمانی  لە ئێران ڕوویدا، دەبێ لە هەڵبژاردنیش هەر ئەوە ڕوو بدات؛ واتا ببینن دوژمنان کە سەرەڕای سوور بوونیان بۆ دابڕاندنی خەڵک لە نیزام، خەڵک چۆن ئەوا پێشوازییان کرد، ئەم پێشوازییە ئابڕووی نیزامە.

وتیشیان: چاوی دوژمن و دۆست بڕاوتە ئێرە، دوژمنەکان دەیانەوێت بزانن کە ئێستا و دوای ئەم هەموو هەوڵ و پاگەندە و کێشە ئابوورییە کە لەم وڵاتەدا هەیە و بێ بەڵێنی ڕۆژاوایی و ئەورووپاییەکان  و ئەو گوشارەی ئەمریکا خستوویەتە سەرمان، ئەنجامەکەی چی دەبێت، دۆستانیشمان لە هەموو جیهان، بە نیگەرانیەوە دەڕوانن تاکوو بزانن چی دەبێت.

 ڕێبەری جەختیان کرد: هەڵبژاردن پووچەڵ کەرەوەی زۆربەی ئەو نیازە دزێوانەیە کە ئەمریکا بیری لێدەکاتەوە و زایۆنییەکان لە دڵیاندایە دژی ئێران.

 ئەوەشیان وت کە من زۆر جار وتوومە ئێران دەبێ بەهێز بێت، ئەگەر بەهێز بێت، دوژمن بێ هیوا دەبێت، پیلانەکانی دوژمن پووچەڵ دەبێتەوە و شکست دێنێت. یەکێک لە نمانەکانی بەهێزبوونەوە هەر ئەمەیە کە پەرلەمانێکی بەهێزمان بێت، مەجلیسێک کە لە بەرانبەر پیلانەکانی دوژمندا بە پەسەند کردنی یاسای پێویست، بتوانێت دەوڵەت بە شێوەیەکی باش ڕێنوێنی بکات.

............
340